AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١١ ٠٠:٠١

مێهر ڕاپۆرت دەدات؛

کاردانەوەی مێدیاکانی جیهان بە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

کاردانەوەی مێدیاکانی جیهان بە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە مێدیاکانی جیهان هەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپای پاسدارانی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند لە وەڵام بە شەهادەتی شەهید هەنیە، سەید حەسەن نەسروڵڵا و شەهید نیلفرووشان دڵی ئیسرائیلمان کردە ئامانج. ئەگەریش ئیسرائیل بیەوێت وەڵامی ئەو هێرشەی ئێران بداتەوە هێرشی ڕووخێنەرتر دەکەینە سەری.

کەناڵی تەلەڤیزیۆنی سی ئێن ئێن لە ئەو بارەوە مانشێتی لێدا: ڤیدیۆکان نیشانی دەدات کە مووشەکەکانی ئێران ، ئیسرائیلیان پێکاوە.

ئەو مێدیایە بە گێڕانەوە بە وەزارەتی شەڕی ئیسرائیلەوە مووشەکبارانی ئیسرائیلی پشت راست کردەوە.

کاردانەوەی مێدیاکانی جیهان بە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

گاردیەن نووسی: ئێران چەند کاتژمێر دوای ئەوەی کە بەرپرسانی کۆشکی سپی هۆشدارییان دا کە تاران خۆی بۆ هێرشێکی نزیک ئامادە دەکات، شەپۆلێک مووشەک بەرەو ئیسرائیل هاوێژرا.

کاردانەوەی مێدیاکانی جیهان بە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

لەلایەکی تریشەوە، ئەلجەزیرەی بریتانیا ڕایگەیاند: ئێران مووشەکی بالستیکی بەرەو ئیسرائیل هاویشت و بڕیارە شەپۆلی دووهەمیش بهاوێژرێت.

کاردانەوەی مێدیاکانی جیهان بە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئێن بی سیـش لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: ئێران هیرشی مووشەکی بالستیکی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێکرد. کاتێک کە ئەو هێرشە دەستی پێکرد، مووشەکە هاوێژراوەکان دەبینران و ئاگرەکەیان ئاسمانی ئیسرائیلی ڕووناک دەکردەوە.

هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە ئەو بارەوە مانشێتی لێدا: ئێران مووشەکی بالستیکی بەرەو ئیسرائیل هاویشت.

ئەو مێدیایە ڕایگەیاند: ئێران ڕۆژی سێشەمە لە تۆڵەی ئۆپراسیۆنی ئیسرائیل لە دژی هاوپەیمانەکانی حزبوڵڵای تاران لە لوبنان، مووشەکی بالستیکی بەرەو ئیسرائیل هاویشت و دەنگی زەنگی مەترسی لە سەرتاسەری ئیسرائیل لێدرا.

هەواڵدەری بی بی سی ڕایگەیاند: ئێران ئیسرائیلی مووشەکباران کرد.

کاردانەوەی مێدیاکانی جیهان بە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

ڕۆژنامەی ئەمریکی واشنتۆن پۆست لە ئەو بارەو نووسی کە بە گوێرەی راگەیاندنی وەزارەتی شەڕی ئیسرائیل ، ئێران چەندین و چەند مووشەکی بەرەو ئیسرائیل هاویشت.

ئەلمەیادین بە شێوەی بەربڵاو وەڵامی مووشەکی ئێران بە جەنایەتەکانی ئیسرائیلی لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی، ماڵپەڕی هەواڵ و تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی ڕووماڵ کرد و ئاماژەی دایە سەر ئەوەی کە ئێران بە دەیان مووشەک دڵی ئیسرائیلی کردە ئامانج.

کاردانەوەی مێدیاکانی جیهان بە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

News ID 52022

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha